سەردێڕ:

ناسا: لە رێگەی تەليسکۆبەوە ئاومان لەسەر رووی مانگ دۆزيوەتەوە

فۆتۆ: 
2020-10-27

5118 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەری دەزگای ناسا رايگەياند، ئاويان لەسەر رووی مانگ دۆزيوەتەوە و دەشڵێت، ئەو دۆزينەوەيە رۆڵی گرنگی دەبێت لەو لێکۆڵينەوانەی ئەنجامیدەدەن.

جیم برایدنستاین بەڕێوەبەری دەزگای ناسا لە تويتێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، ئاويان لەسەر رووی مانگ دۆزيوەتەوە، کە رووناکی خۆری بەردەکەوێت، دەشڵێت، ئەو دۆزینەوەیە لە رێگەی تەلسکۆبی سۆفیاوە بووە.

باسی لەوەشکردووە، تا ئێستا نازانن دەتوانرێت ئەو ئاوە وەک سەرچاوەی ژيان بەکاربهێنرێت، بەڵام ئەو دۆزينەوەيە رۆڵی گرنگی دەبێت لە لێکۆڵينەوەکانيان لەسەر رووی مانگ.

تا ساڵی ١٩٩٠کان بەبێ بەڵگە وا دادەنرا سەر رووی مانگ وشکە، بەڵام دواتر کەشتیيەکی ئاسمانی سەهۆڵی دۆزييەوە لە نزيک خولگەی مانگ، لە پاش ئەم دۆزينەوەيەش لێکۆڵينەوەکان لەبارەی دۆزينەوەی ئاو و سەرچاوەکانی لەسەر ئەو هەسارەيە دەستیپێکرد.