سەردێڕ:

پزیشکێک ئەو خۆراکانەی بۆ خەو باشن ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2020-10-27

9560 جار خوێندراوەتەوە

خۆراکەکانیش رۆڵی سەرەکیان هەیە لە خراپکردن یاخود باشکردنی سیستمی خەو، بریل میرشانت شارەزای بواری خۆراک لە بەریتانیا ئاماژەی بەو خۆراکانە کردووە کە خەو باش دەکەن.

ئەو پزیشکە لیستی ئەو خۆراکانەی ئاشکراکردووە کە سیستمی خەو باش دەکەن بە جۆرێک گرفتەکانی خەو ناهێڵن وەک خەوزڕان و پچڕ پچڕبوونی خەو، لە دیارترین ئەو خۆراکانەش کە ئاماژەی پێکردووە، کیوی خەو باش دەکات، بەگوێرەی توێژینەوەیەک لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەو کەسانە کردووە کە بەردەوام پێش خەوتن بەشێوەی رێکوپێک کیویان خواردووە، بە تێکڕای لە %٤٢ بەخێرایی خەویان لێکەوتووە.

ئەو پسپۆڕە روونیکردووەتەوە، ئەو خواردنانەی رێژەی میلاتۆنین تێیدا بەرزە باشن، چونکە جۆرێکە لە هۆڕمۆن کە یارمەتیدەرن بۆ رێکخستنی رێکی کاتژمێرەکانی خەو بەشێوەی بایۆلۆجی.

ئامۆژگاری خەڵکی دەکات، بەردەوام گێزەر و چەرەسات بخۆن وەک بادەم و گوێز کە سەرچاوەی گرنگ بۆ زیادبوونی ئاستی هۆڕمۆن، هەڵبژاردنی ماسی وەک تونە و سەلەمون باشترین بژاردەیە بۆ خۆراکی ئێواران، چونکە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین دی و ترشە چەوری ئۆمێگا سێ، کە هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین "بەرپرسە لە خەو" رێکدەخات.

شیر بەهەمان شێوە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین دی لەگەڵ شۆفان هەردووکیان پەیوەندییان بە باشبوونی خەوەوە هەیە.