سەردێڕ:

سبەی پەرلەمانی كوردستان بۆ گفوگۆی پرساندنەکەی سەرۆکی حکومەت كۆدەبێتەوە

فۆتۆ: 
2020-10-26

1992 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەی سبەی سێشەممەدا گفتوگۆی پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگرەكەی و وه‌زیری دارایی و ئابوری و چەند تەوەرێكی دیكە خوێندنەوەیان بۆ دەكرێت.

پەرمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەی سێشەممە، ٢٧ ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٠، كاتژمێر ٢ ی پاشنیوەڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگرەكەی و وه‌زیری دارایی و ئابووری و چەند تەوەرێكی دیكە خوێندنەوەیان بۆ دەكرێت.

ئاماژەبەوەشكراوە، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەتە بە خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازی یاسای پاراستنی تۆڕ و بنچینه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و پێشنیازی یاسای به‌رێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە دانیشتنەكەدا عومەر عەبدوڵا فەتاح وەك ئەندامی پەرلەمان له ‌لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوری به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٢٨، ٣٤) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دادەنرێت.

No description available.