سەردێڕ:

پزیشکێکی ئەمریکی سودەکانی رۆژوگرتنی ئاشکراکرد

فۆتۆ: 
2020-10-26

4857 جار خوێندراوەتەوە

لە تەواوی جیهاندا مرۆڤەکان بەهۆکاری ئاینیی یان رۆشنبیریی بەشێوەی جیاواز بە ڕۆژو دەبن، کە بەگوێرەی ئانردۆی وانگ پزیشک و مامۆستا ڕۆژوگرتن چەندین سوود بە جەستە دەگەیەنێت.

هەروەک لە ماڵپەڕی بزنس ئینسایدەردا هاتووە، ئاندرۆ وانگ داکتۆراى لە بواری پزیشکیدا هەیە و مامۆستای کۆلێژی پزیشکییە لە زانکۆی ییل لە ئەمریکا ئاماژەی بە سوودەکانی بەڕۆژوبوونی پچڕ پچڕ کردووە.

لە دیارترین سوودەکانی:

١.هەوکردن کەمدەکاتەوە

وەڵامدانەوەی جەستە بۆ بەکتریا و ڤایرۆسەکان خێراتر دەبێت و خانە خراپبووەکان بەزوویی چارەسەر دەکات.

٢.ڕۆژووگرتن توانای بیرەوەریی زیاد دەکات

لەکاتی چوونە تەمەندا ئەندامەکانی جەستە زیاتر توشی هەوکردنی درێژخایەن دەبێت، ئەمەش ئەگەری هەیە کاربکاتە سەر خڵەفان و لایەنی بیرەوەریی، بەڵام بەڕۆژووبوون روبەڕوی ئەو گرفتە تەندروستییەوە دەبێتەوە.

٣.ئاستی شەکر لە خوێندا ڕادەگرێت

بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە بەتایبەت لە جۆری دووەکەی.

٤.دڵ بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە

بەهۆی کەمبوونەوەی هەوکردنەکانی جەستە و هاوسەنگبوونی شەکری خوێن، بەو جۆرە دڵ بە تەندروستی دەمێنێتەوە، چونکە شەکرە و هەوکردنی درێژخایەن هۆکارن بۆ جەڵتەی مێشک و نەخۆشییەکانی دڵ.

٥.یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشدا

لەکاتی بەڕۆژوبووندا بڕی خۆراک و کالۆری کەمدەبێتەوە لە جەستەدا، ئاستی شەکریش کەمدەبێتەوە کە هۆکارن بۆ دابەزاندنی کێشی جەستە.

بەگوێرەی ئەو پزیشکە کاتژمێرەکانی ڕۆژووگرتن ١٦ کاتژمێرە لە ڕۆژێکدا، درێژترین ماوەش ٢٤ کاتژمێرە لە ٧٢ کاتژمێردا.

وانگ ئاشکرایکردووە، هەموو جۆرە ڕۆژوویەک بۆ هەموو کەسێک گونجاو نییە، پێویستە کەسەکە جەستەی باش بناسێت و بزانێت چ جۆرە ڕۆژوویەک گونجاوە بۆی، ڕۆژووگرتنەکە بەردەوام بێت یان پچڕ پچڕ، ئەو کەسانەی توشی دڵتێکهەڵاتن و سەرگێژخواردن و توڕەبوون دەبن لەکاتی ڕۆژووەکەدا ئەوا دەبێت بیر لە نانی بەیانی بکەنەوە.

وانگ ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات کە نابێت بە هیچ جۆرێک بەڕۆژوو بن، ئافرەتی دووگیان و منداڵ و ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەک ناڕێکی ئاستی شەکر لە خوێندا و فشاری خوێن.