سەردێڕ:

نرخی لیره‌ی توركی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی

فۆتۆ: 
2020-10-26

18360 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لیرەی توركی نزمترین ئاستی له‌ به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی له‌ مێژووی توركیادا تۆماركرد و نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی گه‌یشته‌ هەشت لیره‌ی توركی.

به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٦ی تشرینی یەكەمی، ٢٠٢٠، لیره‌ی توركی لە بازاڕەكانی هەرێم نزمترین ئاستی خۆی تۆماركرد بەشێوەیەك هه‌ر هەشت لیرەیەك‌ به‌رامبه‌ر به‌ یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی مامه‌ڵەی‌ پێوه‌ دەكرێت ئەوەش زۆرترین ئاستی دابەزینی لیرەیە لە مێژووی خۆیدا لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکادا.

چاودێران دابەزینی نرخی لیرە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دەگێڕنەوە بۆ كێشه‌ی نێوان توركیا و یۆنان و هەڵوێستی وڵاتانی خۆرئاوا لەوبارەیەوە.