سەردێڕ:

ئەمڕۆ پرسی بازنەکانی ھەڵبژاردن لە کەرکوک و نەینەوا یەکلادەکرێتەوە

فۆتۆ: 
2020-10-26

2097 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق پرسی بازنەکانی ھەڵبژاردن بۆ ھەردوو پارێزگای کەرکوک و نەینەوا یەکلابکاتەوە و دەنگی لەسەر بدات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی عێراق پرسی بازنەکانی ھەڵبژاردن بۆ ھەردوو پارێزگای کەرکوک و نەینەوا یەکلابکاتەوە و دەنگی لەسەر بدات، دواکەوتنیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پێویستی بە رێککەوتن و لێکتێگەیشتن ھەیە لە ھەردوو پارێزگا، چونکە پێکھاتەی جیاواز لە کەرکوک و نەینەوا ھەن و پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگیرێت.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، پەرلەمانی عێراق لە ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگەدا شێوازی دابەشکردنی بازنەکانی ھەڵبژاردنی بۆ ١٦ پارێزگای عێراق یەکلاکردەوە.

بۆ بینینی شێوازی دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، کلیک بکە.