سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکار بێت بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی دەستی داعش و ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی لە لایەن ئەو رێکخراوەوە وێران کراون و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکار بێت بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی دەستی داعش و ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی لەلایەن ئەو رێکخراوەوە وێران کراون و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
بەپێی راگەیەنراوێکى حکومەتى هەرێم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کەریم ئەسەد ئەحمەد خان راوێژکاری تایبەتی و سەرۆکی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش کردووە.
لە دیدارەکەدا پرۆسەی دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش و پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاوتوێ کراوە.
تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش بەپێی بڕیارێکى ئەنجومەنى ئاسایش لەساڵى ٢٠١٧ دامەزراوە و کارى پشتگریکردنە لە هەوڵە ناوخۆییەکان بۆ لێکۆڵینەوە و دۆکۆیومێنتکردنى تاوانەکانى رێکخراوى داعش.