سەردێڕ:

لە پارێزگای دهۆک هەزاران پارچەزەوی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2020-10-25

16162 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەری گشتی شارەوانی دهۆک بە میدیای پارتی راگەیاند، لیژنەیەک بەمەبەستی دابەشکردنی پارچەزەوی بەسەر ئەو هاوڵاتیانەی کە رەزامەندییان وەرگرتووە، پێکهێنراوە.

دیار بەحری، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانی پارێزگای دهۆک بە میدیاکانی پارتی راگەیاند، پێشتر رەزامەندی درابوو كە زەوی بەسەر ژمارەیەكی زۆر لە ھاوڵاتیانی دانیشتوی سنوری دھۆك دابەش بكرێت، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٢دا، حكومەتی ھەرێم بڕیاریدا كە دابەشكردنی زەوی رابگیرێت.

باسی لەوەشکردووە، ئەمساڵ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە لێكۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە بكرێت، تیایدا لیژنەیەك بە ئەندامێتی وەزارەتی شارەوانی و نوێنەری شارەوانی گشتی دھۆك و نوێنەرایەتی پارێزگار پێكھێنراوە، ھەموو فەرمانەكانیان داوەتە دەست لیژنەكە، دەست بەلێکۆڵینەوە دەکەن و بەپێی پێویست و لەباری زەمینە، بڕیار لەسەر ئەم بابەتە دەدرێت.

بەڕێوەبەری گشتی شارەوانی دهۆک ئەوەشی ووتوە کە، "ئەو كەسانەی پێشتر ڕەزامەندی پێدانی پارچە زەوییان وەرگرتووە ٢٣ ھەزار كەسن، بەڵام لە سنووری شارەوانی دھۆك ھێندە زەوی نییە تا بۆ ئەو رێژەیە دابەشبكرێت، لیژنەكە لێكۆڵینەوەی ورد دەكات، بۆ ئەوەی بڕیارێكی گونجاو بدرێت".