سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارێکی دەرکرد

فۆتۆ: 
2020-10-25

143202 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، هەموو ئەو کۆمپانیا و لایەن و شوێنانەی باجیان لەسەرە، بە مەرجێک تاوەکو ٣١ی ١٢ی ئەمساڵ هەموو باجەکانی سەریان پاکبکەنەوە، ئەوا له‌ سزا و سوده‌كانیان خۆش ده‌بێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە نوسراوی ژمارە (٦٢٠٦) لە رۆژی ١٨ی ئەم مانگەدا ڕەزامەندی داوە بە، لێخۆشبوون لە هەموو ئەو سزا و سودانەی لەسەر باجدەران و قەرزەکانی خانووبەرەی میرین، بەمەرجێک تا ٣١ی ١٢ی ئەمساڵ هەموو ئەو باجانەی لەسەریانە پاکبکەنەوە".

باس لەوەشکراوە، "تایبه‌ت به‌و كۆمپانیا و شوێنه‌ بازرگانیانه‌ی كه‌ قه‌رزی ئاسانكارییان لایه‌، ده‌كرێت وه‌به‌رخستن (مقاصه‌)یان بۆ بكرێت به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌ی لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، به‌ مه‌رجێك چه‌كه‌كانیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێدرابێت".

لە چەند رۆژی رابردوودا، وەزارەتی دارایی رایگەیاند، بەهۆی نەدانی باج و خۆدزینەوە لە باجدان، بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، زیاتر لە ٢٠ کۆمپانیا دەداتە دادگا.