سەردێڕ:

بەم خواردنانە سییەکانت لە تێکچوون بپارێزە

فۆتۆ: 
2020-10-25

39592 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی نوێترین توێژینەوەی بواری خۆراک هەندێک جۆری خۆراک هۆکارن بۆ پاککردنەوە و پارێزگاریکردن لە تێکنەچوونی تەندروستی سییەکان، وەکو سێو و ماسی سەلەمون و چەند خۆراکێکی تر.

ماڵپەڕی "بۆڵدسکای" ئاماژە بەو خۆراکانە دەکات کە هۆکارن بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی سییەکان و لە توێژینەوە زانستییەکەدا ئاشکراکراوە.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە، هەموو ڕۆژێک خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی سێو ئەگەرەکانی توشبوون بە هەوکردنی سییەکان کەمدەکاتەوە، هەروەها ئافرەتانی دووگیان ڕۆژانە بە بەردەوامی سێو بخۆن منداڵەکانیان کەمتر ڕووبەڕووی نەخۆشی ڕەبووە دەبنەوە.

ماسی سەلەمون بەهۆی دەوڵەمەندیی بە ئۆمێگا سێ بەرگری دەکات لە نەهێشتنی بەکتریای زیانبەخش لە سییەکان و ڕێژەی هەوکردنی سییەکان کەمدەکاتەوە.

خواردنی چای سەوز کە ماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی هەستیاریی بۆنکردن و تەنگەنەفەسی، قاوەش کرداری بەدهەرسی کەمدەکاتەوە.

پزیشکان ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە کێشەی تەندروستی سییەکانیان هەیە دانەوێڵەکان و ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C بخۆن کە دژی هەوکردن و نەخۆشیی سییەکانن.

هەروەها لە کۆتاییدا ئەوە خراوەتەڕوو، پێویستە خەڵکی پەیڕەوی سیستمێکی خۆراکی بکەن کە ڕێژەیەکی زۆر لە میوە و سەوزەواتەکانی تێدابێت لەگەڵ سیر و زەنجەفیل و بڕۆکلی، ئەمەش لەپێناو پاراستنی تەندروستی سییەکان و بەدووربوون لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان کە تووشیی سییەکان دەبێت.