سەردێڕ:

عێراق موچەی خانەنشینان زیاد دەکات

فۆتۆ: 
2020-10-25

99708 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەی خانەنشینی و دەستبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، بە نیازن موچەی زیاتر لە ٢٥٠ هەزار کرێکاری خانەنشین زیادبکەن و بۆ ئەو مەبەستەش پێشنیازیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سلێمان داود یاریدەدەری گشتی فەرمانگەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە لێدوانیکیدا بۆ رۆژنامەی فەڕمی عێراق رایگەیاند، "یاسای ژمارە ٣٩ی ساڵی ١٩٧١ بەرزکراوەتەوە بۆ لای وەزیر تا ئەویش بەرزی بکاتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و دواتریش پەرلەمان دەنگ لەسەر هەموارکردنی بدات".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموارکردنەوەکە زیادکرنی موچەی کرێکارە خانەنشینەکان و ساڵی خانەنشینکردن و بیمەی تەندروستی و چەند تایبەتمەندییەکی تر دەگرێتەوە".

باسی لەوەشکرد، ژمارەی کرێکارەکان دەگاتە ٢٥٠ هەزار کرێکار و دوو مانگ جارێک موچەیان پێدەدرێت و دەگاتە ١٥ ملیار دیناری عێراقی، کە کەمترین بڕی موچەی خانەنشینی  ٣٢ هەزار دینارە.