سەردێڕ:

وێنە و ڤیدیۆ.. خۆپیشاندان لە بەشێک لە شارەکانی عێراق دەستیپێکرد

فۆتۆ: 
2020-10-25

2171 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە یادی یەک ساڵەی خۆپیشاندانەکانی پاری عێراقدا، خۆپیشاندان لە هەریەک لە شارەکانی بەغدا، بەسرە و نەجەف و میسان دەستیپێکرد و چاوەڕواندەکرێت خۆپیشاندەران لە راگەیەنراوێکدا کیانێکی سیاسی بەناوی "بەرەی ئۆکتۆبەر" دابمەزرێنن.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لە یادی یەک ساڵەی خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و خوارووی عێراقدا، ئەمڕۆ خۆپیشاندەران لە هەریەک لە شارەکانی بەغدا، بەسرە، نەجەف و میسان رژاونەتە سەر شەقامەکان و داوای چاکسازیی و بە سزاگەیاندنی بکوژانی خۆپیشاندەرەکانی ماوەی رابردوو دەکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، چاوەڕواندەکرێت خۆپیشاندانەکان فراوانتر ببن و بەشێک لە شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بگرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠، ساڵێک بەسەر خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق تێپەڕدەبێت کە نزیکەی ٦٠٠ کوژراو و هەزاران برینداری لێکەوتەوە.

خۆپیشاندانەکانی پار بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری سەرەتایی و گەندەڵی دارایی و ئیداری و نەبوونی هەلی کارەوە بوو، کە بوونەهۆی ئەوەی هاوڵاتیان بێنە سەر شەقامەکان و بەشێکی زۆریشیان دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بوون و داوای دامەزراندن و چاکسازییان دەکرد.

سەرەتا هاوڵاتیان لە بەغدای پایتەختەوە و لە گۆڕەپانی تەحریر دەستیان بە خۆپیشاندان کرد، ئەو شوێنە بوو بە سیمبولی خۆپیشاندانەکانی عێراق و دوای ئەویش شارەکانی تری ناوەڕاست و باشوری عێراق دەستیان بە خۆپیشاندان کرد وەکو بابل و ناسریە و بەسڕە و سەلاحەدین و چەند شارێکی تر.

بەگوێرەی زانیارییەکان، چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ لە کۆنفراسێکدا خۆپیشاندەرانی عێراق لە بەغدا ''بەرەی ئۆکتۆبەر'' رادەگەیەنن. هاوکات، خۆپیشاندەران بە نیازن ناوی کیانە سیاسییەکەیان بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراقیشدا تۆماربکەن.

ئەگەرچی دوای چەندین مانگ لە هێنان و بردنی دۆخى سیاسی و کاندیدکردنی چەند کەسێک، دواجار مستەفا کازمی لە ٧ی ئایاری ئەمساڵدا حکومەتی نوێی عێراقی پێکهێنا.

بەشێک لە چاودێران پێیانوایە دروستکردنی کیانێکی سیاسی لەلایەن خۆپیشاندەرانی مەیدانی تەحریری بەغداوە بە مانای بێهیوابوونیان دێت لە سەرۆکوەزیرانە نوێکەی عێراق کە دوای چەند مانگ لە دەستبەکاربوونیشی، هێشتا کێشە و گرفتەکانی عێراق وەکو خۆیان ماون و هەنگاوێکی ئەوتۆ بەرەو چاکسازی راستەقینە نەنراوە.

me_ga.php?id=7537

me_ga.php?id=7541

me_ga.php?id=7539

me_ga.php?id=7543

me_ga.php?id=7546

me_ga.php?id=7547

me_ga.php?id=7550

me_ga.php?id=7557

me_ga.php?id=7556

me_ga.php?id=7555