سەردێڕ:

نوسەرێکی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد

فۆتۆ: 
2020-10-25

6117 جار خوێندراوەتەوە

بەیانی ئەمڕۆ نوسەری دیاری کورد کاکەمەم بۆتانی، سەرۆکی مەڵبەندی گشتی یەکێتی نوسەرانی کورد لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

عەبدولڕەحمان فەرهادی سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی نوسەرانی کورد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، رایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ نوسەری دیاری کورد و سەرۆکی مەڵبەندی گشتی یەکێتی نوسەرانی کورد (کاکەمەم بۆتانی) بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

کاکەمەم بۆتانی ناوی تەواوی (کاکەمەم فەخری سامی)یە، لە١٠ی١ی ١٩٣٧ لە شاری کۆیە لەدایکبووە، دەرچووی زانکۆی بەغدادە، سەرەتای چیرۆکنووسینی رێبازی ریالیستی گرتووە و بەرەو رێبازی ریالیستی رەخنەگرانە چووە.

یەکەم چیرۆکی لەساڵی ١٩٧٥ بڵاوکردووەتەوە، کە بەڕای هەندێک رەخنەگر سیمایەکی نوێی پێوە دیاربووە، لە ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە، ریالیستی رەمزی کردووەتە رێبازی نوسین و ماوەی حەوت ساڵ ڕاوێژکاری رووناکبیری بووە لە وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی کورد و ئەندامی یەکێتی ئەدیبانی سوید بووە.

هاوکات، خاوەنی زیاتر لە ١٥ کتێبی ئەدەبیە لە بوارەکانی چیرۆک و کورتیلە چیرۆک رۆمان و ژیاننامەدا.

کوردیپێدیا - کاکەمەم بۆتانی