سەردێڕ:

هاتوچۆى هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-10-25

19570 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆى قیرتاوکردنەوە رێگاى سەرەکى سپیلک بۆ خەلیفان لە کاتژمێر ٨ى بەیانى تاوەکو کاتژمێر ٧ى ئێوارە بە ڕووی بارھەڵگرەکان دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٥ى تشرینى یەکەمى ٢٠٢٠، بەهۆى قیرتاوکردنەوە رێگاى سەرەکى سپیلک بۆ خەلیفان بۆ ماوەی ١١ کاتژمێر دادەخرێت.

دەشڵێت، بارهەڵگرەکان دەتوانن سوود لە رێگای سرێشمە - سپیلک وەربگرن، ئۆتۆمبێلی بچوکیش لە شولدەر سوود وەربگرن.

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، بەشێک لە رێگاى هامڵتۆن بەهۆى خراپیەوە ببووە هۆى ناڕەزایەتى شۆفێران.