سەردێڕ:

لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

فۆتۆ: 
2020-10-24

50410 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و تیایدا هاتووە، هەر مارکێت و رێستۆرانتێک رێگە بە چوونە ژوورەوەی هاوڵاتیان بدات بێ بەستنی ماسک بێ، ئەوا شوێنەکە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ دادەخرێت و خاوەنی شوێنەکەش بڕی یەک ملیۆن دینار پێبژاردن دەدات.

لە نوسراوێکدا کە واژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە ئەوەش هاتووە، هەر کەسێک داوەت و شایی و چوونە سەرقەبران و دانانی پرسە ئەنجامبدات، بە بڕی دوو ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

ئەوەشی خستووتەڕوو، هەموو شوێنە گشتییەکانی وەک (مارکێت، رێستۆرانت و شوێنە بازرگانیەکانی تر) نابێت رێگەبدەن بە چوونە ژوورەوەی هاوڵاتیان بۆ شوێنەکانیان بەبێ بەستنی ماسک، بە پێچەوانەوە ئەو شوێنانە دادەخرێن بۆ ماوەی ١٠ رۆژ و خاوەنەکەی بڕی یەک ملیۆن دینار پێبژاردنی پێدەدرێت.

باس لەوەشکراوە، "خولی تۆپی پێ بەبێ ئامادەبوونی هاندەران دەکرێتەوە."

دەقی بڕیارەکان:

Image may contain: textImage may contain: text