سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-10-24

7672 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای هەڵەبجە – سەیدسادق، شۆفێری ئۆتۆمبێلێک و کچەزاکەی گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو، کە هاوسەری شۆفێرەکەیە. 

بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، "کەمێک پێش ئێستا لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا (لاندکرۆزەر) لەسەر رێگای دوو سایدی هەڵەبجە – سەیدسادق لە نزیک گوندی قاجر دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربووە."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و کچەزایەکی بوون و هاوسەری شۆفێرەکەش برینداربووە، کە شۆفێرەکە تەمەنی ٦٤ ساڵە و ناوی (ع، ح، ف) بووە و کچەکەش تەمەنی نۆ ساڵ بووە و ناوی (ن، م، ف) بووە."

باس لەوەشکراوە، بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە و تەرمەکانیش گواستراونەتەوە بۆ پزیشکی دادی پارێزگای هەڵەبجە، هاوکات لە بنکەی پۆلیسی سیروانیش دۆسیە بۆ رووداوەکە رێکخراوە.