سەردێڕ:

عێراق رەتیکردەوە ئیخوان موسلیمین بخاتە لیستی تیرۆرەوە

فۆتۆ: 
2020-10-24

4462 جار خوێندراوەتەوە

عێراق بە نوسراوێک وەڵامی پێشنیازێکی حکومەتی میسری داوەتەوە کە داوایکردبوو رێکخراوی ئیخوان موسلیمین بخرێتە لیستی تیرۆرەوە و رەتیکردووەتەوە ئەو کارە ئەنجامبدات.

بەپێى نوسراوێکی ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانیی عێراق، ئەنجومەنى ئاسایشى  نیشتیمانى بڕیاریداوە ڕیکخراوی ئیخوان موسلمین نەخرێتە لیستی تیرۆرەوە و وەک ڕێکخراوێکی تیرۆرستی نەیناسێنێت.

نوسراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق لە رۆژی ٢٤ی ئابی رابردوو بووە و تێیدا باس لەوەکراوە، کە بە دەنگدانی ئەندامانی ئەنجومەنەکە بڕیاریانداوە، ئیخوان موسلیمین نەخەنە لیستی تیرۆری عێراقەوە.

ڕێکخراوى ئیخوان موسلمین لە سەرەتاکانى سەدەى نۆزدەهەمەوە لە وڵاتى میسر لەلایەن حەسەن بەنناوە دامەزراوە و لە ئێستادا ئەو رێکخراوە لەلایەن دەسەڵاتدارانى میسرەوە خراوەتە لیستى تیرۆرەوە.

دوای خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١١ی میسر کە بە بەهاری عەرەبی ناسرا، ئیخوان موسلیمین لە هەڵبژاردنێکدا توانی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەدەستبهێنێت و حکومەت پێکبهێنێت، بەڵام لە پاش چەند مانگێک کودەتای بەسەردا کرا و عەبدولفەتاح سیسی بووە سەرۆک کۆماری وڵاتەکە.
me_ga.php?id=1310