سەردێڕ:

ئەمریکا: کاردانەوەی جددیمان لەسەر تاقیکردنەوەی ئێس٤٠٠ی تورکیا دەبێت

فۆتۆ: 
2020-10-24

14413 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی ئەمريکا ڕايگەياند، کاردانەوەی جديان دەبێت لەسەر تاقيکردنەوەی سيستەمی موشەکی ئێس ٤٠٠ لەلايەن تورکياوە جەختیشی کردۆتەوە، ئەو کارەی ئەنقەرە کاريگەری نەرێنی دەبێت لەسەر پەيوەندييە سەربازييەکانيان.

جۆنسن هۆفمان وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمريکا ڕايگەياند، لە دژی تاقيکردنەوەی سیستەمی ئێس-٤٠٠ن لەلايەن تورکياوە کە سیستەمێکی دروستکراوەی روسییە، وتيشی ئەو هەنگاوە یەکناگرێتەوە لەگەڵ پابەندبون و بەڵێنەکانی تورکیا وەک هاوپەیمانی ئەمریکا و هاوپەیمانیەتی ناتۆ.

دوێنێ ڕەجەب تەيب ئەردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا تاقیكردنه‌وه‌ی سیسته‌می دژەمووشەکیی ئێس-٤٠٠ی پشتڕاستكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئەو سیسته‌مه‌ پرس بە ئه‌مریكا ناكه‌ن.

پێشتر ئەمريکا هۆشداری دابوو بە تورکيا و لەبەرامبەر کڕينی سيستەمی دژە موشەکی ئێس-٤٠٠ لە ڕوسيا، بەوهۆيەشەوە ئەنقەرەی لە بەشداریکردن لە پرۆگرامی فڕۆکەی ئێف ٣٥ی ئەمریکی هەڵپەساردووە.