سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-10-24

6906 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٦٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٤٥٤ چاکبوونەوە و ٢٦ گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٦٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٣٣٠ لە هەولێر، ٣٨٣ لە دهۆک، ١٠٩ لە سلێمانی، ٢٨ لە گەرمیان، ١٠ لە هەڵەبجە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ٤٥٤ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ١٣٣ لە هەولێر، ٢٥٨ لە دهۆک، ٢٦ لە گەرمیان، ١٧ لە سلێمانی.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ٢٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، بە جۆرێک ١١ لە دهۆک، شەش لە سلێمانی، چوار لە هەولێر، سێ لە هەڵەبجە، دوو لە راپەڕین.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٦٨ هەزار و ٤٤ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٣٩ هەزار و ٦٦١ کەسیان چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ٢٨٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.