سەردێڕ:

لە هەولێر دەستبەسەر چەند کیلۆیەک ماددەی هۆشبەردا گیرا

فۆتۆ: 
2020-10-24

2226 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ توانیویانە دەستبەسەر بڕی دوو کیلۆ و ٨٤٦ گرام ماددەی هۆشبەردا بگرن و هاوکات، پێنج تۆمەتباریش دەستگیربکەن.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە هەولێر راشیگەیاندووە، ئەمڕۆ بڕی یەك کیلۆ و ٧٦٠ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (هێرۆین) یەك کیلۆ و ٨٦ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) دەستیان بەسەردا گیراوە.

باس لەوەشکراوە، کە پێنج تۆمەتباری ئەو ماددە هۆشبەرانە دەستگیرکراون و دۆسییەیان بۆ کراوەتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە ١٤ لە یاسای ماددە هۆشبەرکان دراونەتە دادگا.

هەر ئەمڕۆش، پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر رایگەیاند، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد، سێ کەسیان بە ناوەکانی بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە.