سەردێڕ:

دەزگای لوتکە کەسوکاری کۆچبەرە کوردەکانی ناو ئەو بەلەمەی میسر رزگاریکرد ئاگاداردەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-10-24

14241 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای لوتکە رایگەیاند، بە مەبەستی هاوکاری و کارئاسانی بۆ ئەو کۆچبەرە کوردانەی لەلایەن هێزی دەریایی میسرەوە ڕزگارکراون و لەئێستادا لەو وڵاتە دەستبەسەرن، داوا لە کەسوکاریان دەکات بەڵگەنامەی پێویست بگەیەننە دەست دەزگاکە تا بەدواداچوونیان بۆ بکەن.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستییەکان بریتین لە کۆپی پاسپۆرتی عێراق، کۆپی کارتی نیشتیمانی یان پێناسی باری شارستانی و جنسییە لەگەڵ ژمارە تەلەفۆنی کەسوکار و شوێنی نیشتەجێبوونی کۆچبەرەکە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان یان عێراق.

دەزگای لوتکە ژمارە تەلەفۆنێکی بۆ گەیاندنی بەڵگەنامەکان بەردەست خستووە کە بریتە لە ٠٧٧٠٩٦٧١٥٥١.

دوێنێ، هێزى دەریاوانى میسر رایگەیاند، هێزەکانیان بەلەمێکى گواستنەوەى کۆچبەرانیان لە دەریاى ناوەڕاست رزگارکردووە کە ئاڵاى تورکیاى هەڵگرتووە و چەندین هاوڵاتى کورد و عێراقیشى لەسەربووە.