سەردێڕ:

بە گوژمەی زیاتر لە ٥٠٠ هەزار دۆلار سەنتەرێکی ئۆتیزم لە هەولێر دروستدەکرێت

فۆتۆ: 
2020-10-23

2938 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ٥٨٥ هەزار و ٢٤٠ دۆلار بۆ دروستکردنی سەنتەرێکی ئۆتیزم لە هەولێر تەرخانکراوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی رایگەیاند، "تێدەگەم لەو ناڕەحەتیانەی کەسانی ئۆتیزم و خێزانەکانیان رووبەڕووی دەبنەوە".

باسی لەوەشکردووە، "تەرخانکردنی بڕی ٥٨٥ هەزار و ٢٤٠ دۆلارمان پەسەندکرد بۆ دروستکردنی سەنتەرێکی ئۆتیزم لە هەولێر و ئەوەش بۆ دڵنیاییدانە کە ئەو منداڵانەی ئۆتیزمیان هەیە پشتگیریی پێویست بەدەست بهێنن".

دەشڵیت، "پلانمان هەیە پەرە بەو جۆرە سەنتەرانە لە تەواوی هەرێم بدەین".

ئۆتیزم جۆرە نەخۆشییەکی دەروونییە کە لەدوای دوو ساڵیەوە لە هەندێک لە منداڵاندا تێبینیدەکرێت و بە جۆرێک کاردەکاتە سەریان کە لاواز دەبن لە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ خێزان و دەوروبەریاندا و بەوەش پێویستیان بە چاودێری تایبەت دەبێت.