سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی عێراق: پابەندین بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران

فۆتۆ: 
2020-10-23

145905 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پابەندن بە دابەشکردنی موچە و لە هەوڵی دانانی نەخشەرێگایەکن بۆ دابینکردنی خەرجییە سەرەکییەکانی سێ مانگی داهاتووی ئەمساڵ و ئەوەش، بە مانای ناردنی ٣٢٠ ملیارەکەی هەرێم دێت لە کاتی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی فیدراڵیدا.

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە جەخت لە پابەندبوونی خۆی بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکاتەوە.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق، حکومەتی ناوەندی لە ئامادەکاریدایە بۆ دانان و تەواوکردنى پڕۆژەیاساى بودجەى ٢٠٢١ و ناردنى بۆ پەرلەمان بە مەبەستی پەسەندکردنى.

لە ماوەی رابردوودا، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی موچەخۆرانی هەرێمی هاوتەریبی لیستی موچەی فەرمانبەرانی عێراق کردەوە و رایگەیاند، لەسەر خواستی بەغدا بووە و بە مەبەستی دابەشکردنی موچەیە لە هەمان کاتی دابەشکردنی فەرمانبەرانی حکومەتی فیدراڵیدا.