سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. کوشتنی مێردمنداڵێکی کۆچبەری سوری لە تورکیا

فۆتۆ: 
2020-10-23

66422 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی سوریا ڤیدیۆی کوژرانی مێردمنداڵێکی وڵاتەکەیان لە شاری قونیەی تورکیا بڵاوکردەوە کە دوێنێ بووە و تێیدا، ژمارەیەک گەنجی ئەو وڵاتە هێرشدەکەنە سەر مێردمنداڵەکە و برایەکی.

بەگوێرەی ڤیدیۆکە، دوای ئەوەی رووبەڕوو بوونەوە لەنێوان مێردمنداڵەکە و ژمارەیەک گەنجی تورکیا روودەدات، مێردمنداڵەکە هەڵدێت بەرەو کۆڵانەکانی پشتەوەی ئەو بازاڕە و لەوێش گەنجەکان بەر چەقۆی دەدەن و دەیکوژن.

لای خۆیەوە، پۆلیسی تورکیا رایگەیاندووە، کە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و تاوانبارەکان رەوانەی دادگا دەکەن، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوە سورییەکان، تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە.

ئەوە یەکەمجار نییە رووداوی لەو شێوەیە روودەدات و مانگانە هەواڵی کوشتنی مێردمنداڵ و گەنج و هاوڵاتیانی سوریا لە شارە جیاوازەکانی تورکیادا بڵاودەکرێتەوە.