سەردێڕ:

پۆلیسی رانیە: تەرمی کەسێک گەیەنرایە نەخۆشخانە کە شوێنەواری فیشەکی پێوەیە

فۆتۆ: 
2020-10-23

6302 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی رانیە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی کەسێک گەیەنراوەتە پزیشکی دادوەری رانیە کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە هەیە.

بەشی راگەیاندنی پۆلیسی رانیە بڵاویکردەوە، "کاتژمێر ٥:٤٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی کەسێک بەناوی (م، ح، ئـ) لەدایکبووی ١٩٧٤ لە رەگەزی نێر دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنە گەیەنراوەتە پزیشکی دادوەری رانیە و شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە هەیە".

باس لەوەشکراوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، تەرمەکە رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە بە مەبەستی زانینی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.