سەردێڕ:

وێنە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-10-23

9905 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری بی ئێم دەبلیو لەسەر رێگای هەڵەبجە – سەیدسادق لە نزیک گوندی قاجر، دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.

بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، "لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری بی ئێم دەبلیو لەسەر رێگای هەڵەبجە – سەیدسادق لە نزیک گوندی قاجر، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی (ج. ک. ف) و (ب. م. ع) گیانیان لەدەستدا".

راشیگەیاند، تەرمی یەکێکیان لە پزیشکی دادی هەڵەبجەیە و تەرمی دووەم لە نەحۆشخانەی  شەهید شەوکەتە لە قەزای سەیدسادق.

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە رووداوەکەدا، دوو هاوڵاتی دیکەش برینداربوون و لەبەر سەختی برینەکانیان لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەتەوە رەوانەی نەحۆشخانەی فریاکەوتنی سلیمانی کراون".

وتیشی، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە لە بنکەی پولیسی سیروان  کراوەتەوە.

بەگوێرەی ئاماری هاتوچۆی هەرێم، لەساڵی ٢٠١٩دا، زیاتر لە چوار هەزار و ٤٠٠ رووداوی هاتوچۆ لە هەرێم روویداوە و تیایدا ٥٧٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار و ٨٠٠ کەسیش بریندار بوون.