سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: خزمەتکردن تەنها پێدانی موچە نییە

فۆتۆ: 
2020-10-20

7199 جار خوێندراوەتەوە

مەسرور بارزانی لە میانی بەشداریکردنی لە مەراسیمی کردنەوەی رێگای رۆڤیا – گۆپاڵ رایگەیاند، خزمەتکردن تەنها پێدانی موچە نییە بە هاوڵاتیان.


مەسرور بارزانی لە میانی بەشداریکردنی لە مەراسیمی کردنەوەی رێگای رۆڤیا – گۆپاڵ رایگەیاند، خزمەتکردن تەنها پێدانی موچە نییە بە هاوڵاتیان.

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە مەراسیمی کردنەوەی رێگای رۆڤیا – گۆپاڵ کە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک پێکەوە دەبەستێتەوە رایگەیاند، "خزمەتکردن بەس پێدانی موچە نییە، چونکە هەموو هاوڵاتیانی هەرێم موچۆخۆرنین و هاوڵاتیان داوای کارەبا و ئاو و پرۆژە و خزمەتگوزارییەکانی دیکەش دەکەن"، باسی لەوەشکرد، "ئەم پرۆژانە بۆ خزمەتی هاوڵاتیانە."

ئەوەشی خستەڕوو، "ئه‌م پڕۆژه‌ له‌ كابینه‌ی پێشوو به‌ردی بناغه‌ی دانراوه‌، به‌ڵام ته‌واونه‌كرا، له‌م كابینه‌یه‌دا بڕیارماندا پشتیوانی تەواوبوونی پرۆژەکە بکەین."

مەسرور بارزانی راشیگەیاند، "ئەمڕۆ ٢٠ی ئۆکتۆبەرە و رۆژی بەرگریکردنە لە کەرامەت و قەوارەی هەرێمی کوردستان."

پرۆژەی رێگای رۆڤیا – گۆپاڵ لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە لەساڵی ٢٠١٨دا و بە گوژمەی زیاتر لە ٧٩ ملیۆن دۆلار بەردی بناغەی بۆ دانرا و لە ساڵی ٢٠١٩دا دەستبەدروستکردنی کرا.

درێژی رێگەکە ٢٢ کیلۆمەتری جووتسایدە لەگەڵ شەش ئۆڤەرپاس و پردێک و سێ کیلۆمەتری هاتوچۆی خێرا.