سەردێڕ:

سبەینێ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2020-10-18

46312 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، دەبێت سبەینێ دووشەممە، ١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠، بە لێبڕینی ١٨٪ـەوە موچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتەکانى شارەوانى، کارەبا، کشتوکاڵ، رۆشنبیرى، ئاوەدانکردنەوە و سەرۆکایەتییەکانى پەرلەمان و هەرێم و حکومەت دابەشبکرێت.

ماوەی دوو مانگ بەسەر دابەشکردنی دوایین موچەدا تێپەڕیوە، کە موچەی مانگی سێ بوو و لەئێستاشدا حکومەت موچەى مانگى نۆ دابەشدەکات، لەکاتێکدا موچەی پێنج مانگی رابردووی (نیسان، ئایار، حوزەیران، تەمموز و ئابی ٢٠٢٠)ی کردە پاشەکەوت.

لە ماوەی رابردوودا، حکومەتی ھەرێم تەنیا سێ موچەی ئەمساڵی دابەشکردووە، کە دوو موچەیان بە لێبڕینی ٢١%ـەوە بووە و دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولیش بە لێبڕینی ١٨%‏ـەوە دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٥وە حکومەتی ھەرێم دەستی بە پاشەکەوتکردنی موچەی فەرمانبەران کردووە و بەو پێنج مانگ پاشەکەوتە نوێیەی راگەیەنراوە، تاوەکو ئێستا ١٢ موچەی تەواوی نەداوە و دوو موچەشی بە لێبڕینی ٢١%وە دابەشکردووە.