سەردێڕ:

'ناوی ئەو سەرۆکانەی لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا سەرکەوتوونەبوون'

فۆتۆ: 
2020-10-18

3872 جار خوێندراوەتەوە

لەیەکەم هەڵبژاردنی ئەمریکا لە ساڵی ١٧٨٩ـەوە تا ئێستا ٤٥ کەس توانیویانە وەک سەرۆکی ئەمریکا بچنە کۆشکی سپییەوە، لەو ژمارەیەش ١٠ کەسیان سەرکەوتوو نەبوون لەوەی دووبارە ببنەوە بە سەرۆکی ئەمریکا.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، لەیەکەم هەڵبژاردنی ئەمریکا لە ساڵی ١٧٨٩ تا ئێستا ٤٥ کەس توانیویانە وەک سەرۆکی ئەمریکا بچنە کۆشکی سپییەوە، دەشڵێن، لە کۆی ئەو ٤٥ سەرۆکە ١٠ کەسیان سەرکەوتوونەبوون لەوەی دووبارە ببنەوە بە سەرۆک و نەیانتوانیوە دەنگی پێویست بەدەستبێنن.

باس لەوەشکراوە، رەگەز لە بوون بە سەرۆکی ئەمریکادا مەرج نییە، بەڵام تا ئێستا سەرجەم ئەو کاندیدانەی بوون بە سەرۆکی ئەمریکا پیاوبوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ساڵی ١٩٩٢ـەوە هیچ سەرۆکێک خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی لەدەستنەداوە و سەرکەوتووبووە.

هاوکات، ناوی ئەو سەرۆکانەشی لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا شکستیان هێناوە بڵاوکراوەتەوە کە بریتین لە، جۆن ئادەمس، جۆن کوینسی ئادەمس، گرۆڤەر کلیڤلاند، بنیامین هاریسۆن، ولیام هوارد تافت، هربەرت هوڤەر، جیراڵد فۆرت، جیمی کارتەر، جۆرج دەبلیو بۆش.

لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکای ئەمساڵیشدا، کە لە ٣ی مانگی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان و سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دەیەوێت دووبارە ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا، لە بەرامبەردا جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان رکابەری دەکات.