سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: ژێرخانی كارەبا نوێدەکەینەوە

فۆتۆ: 
2020-10-18

16650 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ژێرخانی کارەبا نوێدەکەنەوە و رێگاکانی بەرهەمهێنانی کارەباش پێشدەخەن ئەوەش بۆ کەمکردنەوەی خەرجی.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، خواست لەسەر كارەبا لە هەرێمی كوردستان زیادی كردووە و حكومەت رۆژانە ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار دۆلار بۆ كارەبا خەرجدەكات.

باسی لەوەشکردوە، داواکاریی لەسەر بەکارهێنانی كارەبا لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان زیادیكردووە، ئەوەش لە حسابی دارایی حكومەت دابیندەکرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەڵدەستن بە نوێكردنەوەی ژێرخانی كارەبا و پێشخستنی رێگاكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، ئەوەش بە كەمكردنەوەی تێچووەكەی بۆ ئەوەی لە خەرجییەكانی پرۆژەكانی دیكەدا لەبەرژەوەندیی هاوڵاتیان بەكاربهێندرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەیەکە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم باس لە رادەستکردنی کارەبا لە کەرتی گشتییەوە بۆ کەرتی تایبەت دەکەن، بەڵام ئەو هەوڵە ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی بەدوادا هات.