سەردێڕ:

پۆلیسی هەولێر: ئەو شۆفێرەی بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو کەس دەستگیركرا

فۆتۆ: 
2020-10-18

9520 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەی لە ماتۆڕێکی دابوو و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدابوو، دواتریش شۆفێرەکە هەڵهاتبوو دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە ترافیکلایتی مەخمور، شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئۆمیگا) بە ناوی (م، ب، م) لە ماتۆڕێکیداوە و بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینی ماتۆڕەکە گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای رووداوەکە  شوفێرەکە هەڵاتبوو، بەڵام توانراوە بە كەمتر لە دوو كاتژمێر دەستگیری بكەن.

راشیگەیاندووە، تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەكەیداناوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٢٤ی هاتوچۆ راگیراوە و رادەستی یاسا كراوە.