سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-10-18

6662 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٩٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٤٦٥ چاکبوونەوە و ٣٢ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە‪.

ئەمڕۆ یەک شەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٩٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢٧٤ لە هەولێر، ١٩٥ لە سلێمانی، ٣١ لە گەرمیان، ١٤ لە هەڵەبجە، ٢٨٣ لە دهۆک.

ئاماژە بەوەشکراوە، ٤٦٥ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ١٢٦ لە هەولێر، ٢٢ لە سلێمانی، ٣٧ لە گەرمیان، ٢٠ لە هەڵەبجە، ٢٦٠ لە دهۆک.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ٣٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، بەجۆرێک ١١  لە سلێمانی، نۆ لە دهۆک، هەشت  لە هەولێر، سێ لە هەڵەبجە، یەک لە گەرمیان.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٦١ هەزار و ٧٠٣ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٣٧ هەزار و ٥٨٤ کەسیان چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ١٦١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.