سەردێڕ:

ئەو ڤیتامینانەی سوود بە تەندروستی چاو دەگەیەنن

فۆتۆ: 
2020-10-18

5677 جار خوێندراوەتەوە

چاو یەکێکە لە هەستیارترین و ناسکترین ئەندامەکانی جەستە و لەگەڵ چوونە تەمەنەوە ئەگەر ڤیتامینە پێویستەکان وەرنەگرن چانسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی چاو زیاد دەبێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئینسایدەر"، چوار جۆر ڤیتامین هەن کە چاوەکان لە نەخۆشی و لاوازبوون دەپارێزن:

١ڤیتامین ئەی:  ئەم ڤیتامینە بۆ بیلبیلەی چاو و تۆڕی چاو گرنگە و وەرنەگرتنی ڤیتامین ئەی لە ژەمەکاندا زیانێکی گەورە بە بیلبیلە و تۆڕی چاو دەگەیەنن، ئەو خواردنانەی کە ڤیتامین ئەی تێدایە (گێزەر، پەنیر، هێلکە، کولەکەی گەورە).

٢- ڤیتامینەکانی  بی: وەک ڤیتامین بی٦، بی١٢ و فۆلیک ئەسید، ئەمانە کاریگەرییان هەیە لەسەر باشترکردنی تەندروستیی چاوەکان بە پاراستنیان لەو نەخۆشیانەی بەهۆی پیربوونەوە توشی دەبیت، ئەو خواردنانەی کە بڕێکی زۆر لە ڤیتامینەکانی بی یان تیایە (پاقلەی سودانی، مریشک، سپێناخ، پرتەقاڵ).

٣- ڤیتامین سی لێڵبوونی هاوێنەی چاو کە زۆرجار بەهۆی پیربوونەوە روودەدات، یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی خراپبوونی بینایی، ڤیتامین سی و ڤیتامین ئی بەهۆی ئەوەی وەک دژەئۆکسانەکان کاردەکەن، مەترسی دروستبوونی ئەم لێڵبوونە کەم دەکەنەوە.

ئەو خواردنانەی ڤیتامین سی  بە رێژەیەکی باش تێدایە (بیبەری شیرین، شلک، پرتەقاڵ، برۆکۆلی، سپێناخ).

٤- ڤیتامین ئی: ئەم ڤیتامینەش وەک دژەئۆکسان لەناو جەستەدا کار دەکات و پاریزگاری لە لاوازبوونی توانای بینین دەکات لە تەمەنی پیریدا، ئەو خواردنانەی کە سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامین ئی وەکو (بیبەری سوور، ئەڤۆگادۆ، زەیتی گوڵەبەڕۆژە، چەرەزاتەکان).