سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-10-18

2964 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ١١٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و سێ هەزار و ١٨٦ چاکبوونەوە و ٥٦ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ١١٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک هەزار و ٢١ حاڵەتیان لە بەغدان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سێ هەزار و ١٨٦ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە هەزار و ٣٨٧ کەسیان لە بەغدان.

ئاماژە بەوەشكراوە، ٥٦ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیانلەدەستداوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٤٢٦ هەزار و ٦٣٤ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٠ هەزار و ٢٥٤ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٣٦٠ هەزار و ٤٧٧ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.