سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە بەغدا دایکێک دوو منداڵی خۆی فڕێدەداتە رووباری دیجلەوە

فۆتۆ: 
2020-10-18

127479 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی عێراق ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە، کە ئێوارەی رۆژی هەینی تۆمارکراوە و دایکێک لەسەر پردی "ئەئیمە" لە بەغدای پایتەخت دوو منداڵی خۆی فڕێدەداتە ناو رووباری دیجلەوە. دەوترێت بەهۆی کێشە و گرفتی دایکەکە و هاوسەرەکەیەوە بووە.

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەکە، چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ داوایان لەدەسەڵاتداران کردووە هەرچی زووە ئەو دایکە تاوانبارە دەستگیربکەن و ببرێتە بەردەم دادگا.

لەلایەکی دیکەوە، پۆلیسی بەغدا رایگەیاندووە، کە توانیویانە ئەو دایکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵی دەستیپێکردووە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و وتویەتی، کە بەهۆی بوونی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی پێشووی ئەم کارەی ئەنجامداوە.

راشیگەیاندووە، تیمی فریاگوزاریی سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمی دوو منداڵەکەدا.

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەکی فراوان گرتەی ڤیدیۆیی ساتی فڕێدانە ناو رووباری دیجلەی دوو منداڵ لەلایەن دایکیانەوە بڵاوکردووەتەوە و داوای بە سزاگەیاندنی دایکەکە دەکەن.