سەردێڕ:

ئەمساڵ لە هەولێر مەراسیمی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلام بەڕێوەناچێت

فۆتۆ: 
2020-10-18

20694 جار خوێندراوەتەوە

لە کۆبوونەوەی پارێزگاری هەولێر و لیژنەی مەراسیمی خوێندنەوەی مەولود لەو شارە بڕیاردرا، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی تەندروستی گشتی، مەراسیمی یادی مەولود (یادی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلام) بەڕێوەنەچێت.

ئومێد چۆمانی، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، بەگوێرەی بڕیاری دەسەڵاتدارانی شارەکە، ئەمساڵ هیچ مەراسیمێکی مەولود خوێندنەوە بە بۆنەی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلام ناکرێت.

راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر و لیژنەی مەراسیمی خوێندنەوەی مەولودی شارەکە بڕیاردراوە، تەنانەت لە ناو مزگەوتەکانی ناو بازاڕیش، مەولود ئەنجام نەدرێت، بەڵام بازاڕ وەکو رۆژانی ئاسایی دەبێت و رێگاکانی چوونە ناوبازاڕ داناخرێن.

رۆژی ۲۹ی ئەم مانگە کە دەکاتە پێنجشەمەی داهاتوو هاوکاتە لەگەڵ ١٢ی رەبیعی ئەوەلدا کە رۆژی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلامە و مەراسیمی مەولود خوێندنەوە بەڕێوەدەچێت و وەک نەریتێک لە شاری هەولێر دەیان هەزار کەس بەشداری تێدا دەکەن.