سەردێڕ:

لە سنوری کەرکوک سێ کەس کوژراون و زانیاری جیاوازیان لەسەر بڵاوکراوەتەوە

فۆتۆ: 
2020-10-18

9081 جار خوێندراوەتەوە

لە سنوری ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک سێ کەس کوژران کە خزمی یەکن و لە بارەی هۆکاری کوژرانەکەیان زانیاری جیاوازبڵاو دەکرێتەوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ناحیەی شوانی سەر بە کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رووداوەکە لە سنوری گوندی توڵکی سەر بەناحیەی شوان روویداوە و تیایدا بۆمبێکی چێنراو بە سێ هاوڵاتیدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، کە لە دوو برا و ئامۆزایەک پێک هاتبوون و خەڵکی گوندی شەوگێڕن.

سەرچاوەکە باسی لەوەشكرد، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، دانانی بۆمبەکە تازە بووە و "گومانی ئەوە دەکرێت، کە لە لایەن داعشەوە دانرابێت".

سەرباری وتەی ئەو سەرچاوەیە، باس لەوەش دەکرێت کەو سێ کەسە بە دەستڕێژی گولە کوژراون و دواتر ئۆتۆمبێلەکەیان سوتێنراوە.

تاوەکو ئێستا پۆلیسی ناحیەی شوان لەوبارەوە بە فەڕمی هیچ زانیارییەکی رانەگەیاندووە.