سەردێڕ:

وێنە.. لە تەقینەوەی بۆمبێکدا لە کەرکوک سێ کەس گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-10-17

14939 جار خوێندراوەتەوە

لە تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراودا لە سنوری ناحیەی شوانی سەر بە کەرکوک، سێ کەس گیانیان لەدەستدا، کە ئەندامی یەک خێزانن.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ناحیەی شوانی سەر بە کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رووداوەکە لە سنوری گوندی توڵکی سەر بەناحیەی شوان روویداوە و تیایدا بۆمبێکی چێنراو بە سێ هاوڵاتیدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، کە لە دوو برا و ئامۆزایەک پێک هاتبوون و خەڵکی گوندی شەوگێرن.

سەرچاوەکە باسی لەوەشكرد، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، دانانی بۆمبەکە تازە بووە.

دەشڵێت، "گومانی ئەوە دەکرێت، کە دانانی بۆمبەکە دەستی داعشی لەپشتەوە بوو بێت."

ئەوەش دوای ئەوەدێت، ماوەیەک جموجوڵەکانی چەکدارانی رێکخراوی داعش لە هەندێک ناوچەی عێراقدا زیادیکردووە و شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ هەبوونی بۆشایی ئەمنی دەگەڕێننەوە لەو ناوچانە و باس لەوەدەکەن، کە ئەو رێکخراوە دەیەوێت سەر لە نوێ خۆی بونیادبنێتەوە.

No description available.