سەردێڕ:

کازمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی رووداوەکانی ئەمڕۆی بەغدا راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-10-17

16889 جار خوێندراوەتەوە

مستەفا کازمی رایگەیاند، بەشێک لە تۆمەتبارانی رووداوەکەی ئەمڕۆی بەغدا و هێرشکردنە سەر بارەگای پارتی دەستگیرکراون

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی رووداوەکانی ئەمڕۆی بەغدا و هێرشکردنە سەر بارەگای پارتی و سوتاندنی ئاڵای کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، "بەشێک لە ئەنجامدەرانی رووداوەکەی ئەمڕۆ دەستگیرکراون و بە دوای ئەوانی دیکەشدا دەگەڕێین بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری."

دەشڵێت، گەڕانەوە بۆ ململانێ تائیفییەکان لە ئارادا نییە بۆ مەبەستی سیاسی و باسی لەوەشکردووە، "ئێمە ئەو قۆناغەمان تێپەڕاندووە."

ئەوەش دوای ئەوە دێت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا سوتێنرا و تیایدا ئاڵای کوردستان سوتێندرا، لە دوای هێرشەکەشەوە باس لەوەدەکرێت، "لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبیەوە سوتێنراوە."