سەردێڕ:

لەبارەی داخستنی رێگای کەرکوک بۆ هەولێر و سلێمانی روونکردنەوە دەدرێت

فۆتۆ: 
2020-10-17

127295 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی ئەمشەو بۆ ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێک هەردوو بازگەی پردێ و چیمەن داخران، راگەیاندنی پارێزگای کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەوان بێئاگابوون لە داخستنی بازگەکان و ئەوان فەرمانی داخستنیان نەداوە.

 ئەمشەو شەممە، بۆ ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێک بازگەی پردێ لە کەرکوکەوە بۆ هەولێر و بازگەی چیمەن لە کەرکوکەوە بۆ سلێمانی بۆ ماوەی کاتژمێرێک داخران، ئەفسەرێکی پۆلیسی کەرکوکیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "کاتژمێر ٩ی ئەمشەو لە لیوای ٦١ەوە راگەیاندراوە کە بازگەکانی کەرکوک - سلێمانی و کەرکوک - هەولێر دابخرێت و کاتژمێر ١٠ دووبارە راگەیاندراوە کە بازگەکان بکرێنەوە."

لەو بارەیەشەوە راگەیاندنی پارێزگای کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "ئەوان بێئاگابوون لەداخستنی رێگاکە و پەیوەندی بەپارێزگارەوە نەبووە"، دەشڵێت، "فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک فەرمانی داخستنی رێگاکانی هاتوچۆیان داوە."

لەو بارەیەشەوە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ئێستادا دوای کردنەوەی رێگاکانی کەرکوک بۆ هەولێر و سلێمانی، هاتوچۆکارانی ناو بازگەکان دەپشکنن و داوای پێناسەی باری کەسێتیان لێدەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەیان بازگە لەلایەن لیوای ٦١ەوە لە ناو گەڕەکەکاندا دانراون و بە ئاسانی رێگە بە هاتوچۆ نادرێت.

No description available.

No description available.

ئاسۆ ئەحمەد، کەرکوک