سەردێڕ:

ئێن ئاڕ تی راستی ڤیدیۆی سوتاندنی ئاڵای عێراق لە هەولێر ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2020-10-17

85168 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک کە تیایدا ئاڵای عێراق لە هەولێر دەسوتێندرێت راست نییە و هیچ رووداوێکی لەو جۆرە رووینەداوە.

ئومێد چۆمانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، ئەو ڤیدیۆیەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و تیایدا ئاڵای عێراق لە هەولێر دەسوتێندرێت، دوورە لە راستییەوە و ئەو ڤیدیۆیە کۆنە.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، ئێوارەی ئەمڕۆ ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە کە تیایدا کۆمەڵێک کەس لە شەقامێکی گشتی پارێزگای هەولێردا ئاڵای عێراق دەسوتێنن.

هاوکات، لەبارەی ڤیدیۆکەشەوە باس لەوەدەکرا، کە گوایە ئەو رەفتارە وەک کاردانەوەیەک بووە بەرامبەر رووداوەکانی ئەمڕۆ لە بەغدا روویاندا و هێرشکرایە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان و تیایدا ئاڵای کوردستان سوتێندرا.