سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سوتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا شەرمەزار دەکەن و و بە کردەوەیەکی ئاژاوەگێڕانەی دادەنێن. دەشڵێت، "هێرش بۆ سهر بارهگاى حزبێك كه هێزێكى سهرهكى روخاندنى دیكتاتۆریى بووه له عێراق، هێرشه بۆ سەر مێژووی خەباتی هاوبەشی کورد و هێزە عێراقییە شۆڕشگێڕەکان".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سوتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا شەرمەزار دەکەن و بە کردەوەیەکی ئاژاوەگێڕانەی دادەنێن. دەشڵێت، "هێرش بۆ سهر بارهگاى حزبێك كه هێزێكى سهرهكى روخاندنى دیكتاتۆریى بووه له عێراق، هێرشه بۆ سەر مێژووی خەباتی هاوبەشی کورد و هێزە عێراقییە شۆڕشگێڕەکان".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سهرلهبهيانيى ئهمڕۆ گروپێكى "لهياسادهرچوو" بارەگای لقی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە شاری بەغدا سوتاند و لە کاتی هێرشەکەدا ئاڵای کوردستان و وێنەی سیمبولەکانی کورد سوتێندراون و ئاڵای حەشدی شەعبی هەڵکراوه.
راشیگەیاند، "ئێمە ئەو هێرشە شەرمەزار دەکەین و بە کردەوەیەکی ئاژاوەگێڕانەی دادەنێین. هێرش بۆ سهر بارهگاى حزبێك كه هێزێكى سهرهكى روخاندنى دیكتاتۆریى بووه له عێراق، هێرشه بۆ سەر مێژووی خەباتی هاوبەشی کورد و هێزە عێراقییە شۆڕشگێڕەکان لەپێناو نەهێشتنی زۆرداری و دیکتاتۆری. هەڕەشهيە بۆ سەر پێکەوەژیانی ئاشتیانە، لەباربردنی ئاشتيی کۆمەڵایەتی و سیاسييه و لەگەڵ بنەماکانی دەستوور و دیموکراسى و مافەکانی مرۆڤ ناكۆكه".
دەشڵێت، "هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و هێزە چەکدارەکانی عێراق مێژووییەکی تازەی هاوبەشیان لە شەڕی داعشدا تۆمارکرد، ئێمە هیوادارین ئەو هاوبەشییە هاوکارییەکی زیاتری بەدوادابێت لە رووی سیاسییەوە لەپێناو دەربازکردنی هەموو خەڵکی عێراق لەو بارودۆخە ناخۆشەی تێیکەوتووە".
باس لەوەشدەکات، نابێت هیچ لێدوان و مشتومڕێک لە هیچ بوارێکدا ئەو هاوبەشییە تازەیەی نەتەوە و پێکهاتەکانی عێراقى تازهدا تێکبدات، دەبێ هەموولایەک ئەو هاوخەباتییەی رابردوو بەکاربهێنین بۆ یارمەتیدانی حکومەتی فیدرالی عێراق لەپێناو هێنانەکایەی بەڕێوەبردنێکی باشتر کە لە خزمەت خەڵکی عێراقدا بێت".
سەرۆکی هەرێم داوا لە هەموولایەکیش دەکات بە ئارامی مامەڵە لەگەڵ ئەو رووداوەدا بکەن و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە یاساییيەکانیان بە شێوەیەکی جددی و خێرا دەستپێبکەن و تێكدهران رووبهڕووى ياسا بكرێنهوه.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا سوتێنرا کە دەوترێت "لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبیەوە سوتێنراوە".