سەردێڕ:

لە هەولێر نرخی خزمەتگوزاری هەشت یەكەی نیشتەجێبون كەمكرایەوە

فۆتۆ: 
2020-10-01

3293 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، نرخی خزمەتگوزاری لە هەریەكە بە یەكەكانی نیشتەجێبونی گوڵان تاوەر و گوندی بەفرین و ئاسودە سیتی و وەرین سیتی و ئەتلانتیك و گرینلاند و كرۆبی ئەندازیاری شوقەكان و ئەسكان تاوەر و كەمكرایەوە.

پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ، نرخی خزمەتگوزاری لە هەریەكە بە یەكەكانی نیشتەجێبونی گوڵان تاوەر و گوندی بەفرین و ئاسودە سیتی و وەرین سیتی و ئەتلانتیك و گرینلاند و كرۆبی ئەندازیاری شوقەكان و ئەسكان تاوەر و كەمكرایەوە، ئاماژەبەوەشكراوە، لیژنەی بەدواداچوونی پارێزگای هەولێر بەردەوام دەبێت، هەموو پرۆژەکانی نیشتەجێبوون نرخەکانیان دیاریدەکرێت .

ئەوەشخراوەتەڕوو، دەبێت لە بەرواری ٥ ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٠، هەموو پڕۆژەكان بە بریارەكەوە پابەندبن بە پێچەوانەوە خۆیان توشی ڕێكاری یاسایی دەبنەوە و ناچارین بە پێی رێنمایی خزمەتگوزاری پڕۆژەكە بدەینە كۆمپانیایەكی دیكە.

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، لە ماوەی ڕابردوودا بەشێكی دیكە لە یەكەكانی نیشتەجێبوون نرخی خزمەتگوزارییەكانیان كەمكرایەوە.