سەردێڕ:

تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عێراقدا راگرت

رێگە بە گەڕانەوە بۆ بەغدا دەدرێت
فۆتۆ: 
2020-10-01

28465 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق رایگەیاند، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە، کە تورکیا بڕیاریداوە گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عێراقدا رابگرێت.

دەستەی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق هۆکاری ئەو بڕیارەی تورکیای بۆ رێکارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لەو وڵاتەدا گەڕاندووەتەوە و دەڵێت، فڕۆکەوانی شارستانی تورکیا لەوە ئاگاداریکردوونەتەوە.

دەشڵێت، لە ئێستادا تەنیا گەڕانەوەی هاوڵاتیانی عێراق لە تورکیاوە بۆ بەغداد هەڵاوێردکراوە (رێگایان پێدەدرێت) و لە گفتوگۆی دپلۆماتیش لەگەڵ ئەنقەرەدا بۆ کارئاسانی زیاتری هاوڵاتیان بەردەوام دەبن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا و لەو کاتەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئەنقەرە و بەغداد دەستیپێکردووەتەوە، تورکیا بە چەند بیانویەکی جیاواز گەشتەکانی لەگەڵ عێراقدا راگرتووە.