سەردێڕ:

لە شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجاندا دوو رۆژنامەنوسی فەڕەنسی بە سەختی بریندارکران

فۆتۆ: 
2020-10-01

2754 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ئەرمینیا رایگەیاند، دوو رۆژنامەنوسی فەڕەنسی لەلایەن هێزەکانی ئازەرباینجانەوە لە شارۆچکەی مارتوونی سەر بە ناوچەی ناگۆرۆنا - قەرەباخ، بریندارکراون.

ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز لە سەرچاوەیەکی حکومەتی ئەرمینیاوە بڵاویکردووەتەوە، کە دوو ڕۆژنامەنوسەکە بۆ ڕۆژنامەی لی مۆندی فەڕەنسی کاریان کردووە و لەگەڵ کۆمەڵێک رۆژنامەنوسی دیکە ڤیدیۆی کەسانی مەدەنییان لە شارۆچکەی مارتونی ڕۆژئاوای ناوچەی ناگۆرۆنا - کاراباخ تۆمارکردووە.

لەبارەی روداوەکەشەوە، لوچ برۆنێر سەرنوسەری ڕۆژنامەی لی مۆندی فەڕەنسی بە رۆیەتەرزی ڕاگەیاندووە، دوو ڕۆژنامەنوسی ڕۆژنامەکەیان و وێنەگرێكیان بریندارکراون.

لەماوەی ڕابردوودا، شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای ئازەرباینجان و ئەرمینیا لەسەر هەرێمی قەرەباخ روویدا، لە ساڵی ١٩٩٠وە و لە ئەنجامی لاوازبوون و پاشان هەرەسهێنانی یەکێتی سۆڤیێت لە ١٩٩١، ئەرمینییەکانی هەرێمی ناگۆڕنی قەرەباخ کە لەنێو وڵاتی ئازەربایجانە، لە شەڕێکی چەکداری کە تێیدا زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس بوونە قوربانی، توانییان هێزەکانی ئازەربایجان دەربکەن و هەرێمەکەیان وەک هەرێمێكی سەربەخۆ و جودا لەو وڵاتە راگەیاند.