سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم لەبارەی بارانبارینەوە روونکردنەوە دەدات

فۆتۆ: 
2020-10-01

35215 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینیدەکرێت سبەى ئاسمانى هەرێم لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور بێت و هاوکات، ئەگەری نمەبارانیش هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێشبینیدەكرێت سبەی هەینی ٢ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٠، ئاسمانى هەرێم لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور بێت و هەندێ کات لە ناوچەکانى باکور و ڕۆژهەڵات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمەباران و لە ناوەڕاستى هەرێمدا.

باس لەوەشكراوە، خێرایی با هەندێک جار چالاک دەبێت و دەگاتە ٢٥ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، وەکو سەرەتای وەرزی پاییز و هاتنەوەی وەرزی بارانبارین، ئەمڕۆ نمەباران لە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا تۆمارکراوە.