سەردێڕ:

"لە قەڵادزێ کەسێک برایەکی خۆی کوشت"

فۆتۆ: 
2020-10-01

14384 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ دوو برا بە برینداری گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، برایەکیان گیانیلەدەستداوە. دەشڵێت، بە وتەی کەسوکاریان، لەگەڵ یەکتردا بووەتە شەڕیان و بە دەمانچە و تاپڕ تەقەیان لە یەکتری کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، کاتژمێر ٧:٤٥ خولەکی ئەمشەو، دوو بریندار کە هەردوکیان بران بەناوەکانی ( ئـ . م . ع ) لەدایکبووی ١٩٩١ و پیشەی پێشمەرگە دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی هەنارۆک، وە ( ع . م .ع ) لەدایکبووی ١٩٩٥ پیشەی کاسب دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی هەنارۆک گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و دوای ماوەیەک یەکێکیان بەناوی ( ئـ . م . ع ) بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا."

راشیگەیاند، بە وتەی کەسوکاریان ئەو دوو برایە لە ماڵی خۆیان بە هۆکارێکی نەزانراو  دەمەقاڵی لە نێوانیاندا دروستبووە و دواتر بووەتە شەڕیان کە هەردووکیان چەکی جۆری دەمانچە و تاپڕیان بەکارهێناوە و تەقەیان لە یەکتری کردووە کە شوێنەواری فیشەک بەسەر جەستەی مردووەکە و شوێنەواری ساچمەش بە سەر جەستەی بریندارەکەوە هەیە.

باس لەوەشکراوە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، بریندارەکە بەڕێکرا بۆ سلێمانی و دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی تەرمەکەش ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە، دەستیش گیراوە بەسەر هەردوو چەکی بەکارهاتوو، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.