سەردێڕ:

رابەری ئاینیی ئێزدییەکانی جیهان کۆچی دوایی کرد

فۆتۆ: 
2020-10-01

5274 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدیەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بابەشێخی هەموو ئێزدییەکان کۆچی دوایی کردووە.

خێری بۆزانی لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، شێخ خرتۆ حەجی ئیسماعیل بابەشێخی هەموو ئێزدییەکان بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.

راشیگەیاندووە، بابەشێخی ئێزدییەکان بەهۆی نەخۆشییەکی قورسەوە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بووە.

شێخ خرتۆ حەجی ئیسماعیل تەمەنی ٨٧ ساڵ بووە و بەپێی زانیارییەکان ماوەیک بوو نەخۆشی گورچیلەی هەبووە.

بابە شێخ سەرپەرشتیاری پەرستگای لالش بووە و وەک رابەری رۆحی بەرزترین پێگەی ئایینی لەناو ئێزدییەکاندا هەبووە.