سەردێڕ:

عێراق ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى راگه‌یاند كه‌ موشه‌كیان ئاراسته‌ى هه‌ولێر كرد

فۆتۆ: 
2020-10-01

38985 جار خوێندراوەتەوە

وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ به‌ موشه‌ك هێرشیانكردووەته‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و هه‌ولێر. دەشڵێت، ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كرێت كه‌ هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چ لایه‌نێك له‌ پشتیانەوە بووە و ئامانجیان چی بووە.

لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق بە کەناڵی سكای نیوزی راگەیاندووە، کە وه‌ك هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق ئاماده‌ن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر نێرده‌ دپلۆماتیەکان و له‌ هیچ كه‌سێك خۆشنابن كه‌ ئاسایشی عێراق تێكبدات.

ته‌حسین خه‌فاجی راشیگەیاندووە، بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق و نێردە دپلۆماتیەکان هەماهەنگی ئه‌منیان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌كدا هه‌یه‌.

پێشتر، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ موشه‌كییه‌ی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ كرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، ئامر لیوای به‌رپرسی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی هێرشه‌كه‌ی لێوه‌كرابوو ده‌ستگیركراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا دەکرێت.