سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دوای دوو ساڵ لە ونبوونی ژنێک بە زیندوی لەناو دەریادا دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2020-10-01

169529 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی کۆڵۆمبیا ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە لەلایەن پیاوێکی ماسیگرەوە تۆمارکراوە و تێیدا، ژنێک لە ناوەراستی دەریادا دەردەکەوێت کە بەسەر ئاوەکەوەیە و هێشتا گیانی دەرنەچووە و زیندووە.

میدیاکانی کۆڵۆمبیا بڵاویانکردەوە، ماوەی دوو ساڵە ئەو ژنە پەیوەندی بە خێزانەکەیەوە نەماوە و ونبووە، بەڵام وادیارە بەو نزیکانە لە رێگەی دەریاوە و بە بەلەم گەشتی کردووە و بەلەمەکەی شکاوە و ئەویش بە مەلەوانی خۆی رزگارکردووە و تا دواتر، لەلایەن پیاوێکی ماسیگرەوە بە تەواوی رزگاردەکرێت.